Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:52

ڕێوڕەسمی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح له‌ ھەولێر بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەك شەممە 25-12-2022  بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەر عیسا (سەلامی خوای لەسەر بێت) كریستیانەكان جەژن دەگێڕن و شەقام و ماڵەكانییان رازاندووەتەوە و بە كەیف خۆشییەوە سەردانی كڵێساكان دەكەن بۆ ئەنجامدانی نوێژی قەداس و نزا كردن بۆ ساڵێكی باشتر.
كریستیانەكانی ھەرێمی كوردستان نەریتی تایبەت بە خۆیان بۆ جەژنی كریسمس ھەیە. ئەوان لە كڵێساكان یادی كریسمس دەكەنەوە و نزا بۆ ساڵێكی باشتر دەكەن و،  هەر ئەمڕۆ -ش بەبۆنەی جەژنی كریسمسەوە سەردانی یەكتر دەكەن و خواردنی تایبەت بەم یادە ئامادە دەكەن.
لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی 300 ھەزار كریستیان دەژین لە نەتەوەكانی ئەرمەن، كلدان، سریان و ئاشوورن. جگە لە قەزای عەنكاوە كە ناوەندی كریستیانەكانی كوردستانە ھاوكات بەشێكی زۆریشیان لە قەزای شەقڵاوە و كۆیەی سنووری پارێزگای ھەولێر و لە پارێزگای دھۆكیش دەژین.
ھاوكات بەھۆی بارودۆخی رابردووی عێراق، نزیكەی 120 ھەزار كریستیان وەك ئاوارە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن و شەوی بەشداری رێوڕەسمە ئاینییەكەیان كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.