Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:34

شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ئاشکرای کرد، لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیار دراوەتە حکوومەت لەبری زەوی، شوقە بدرێتە کەسوکاری شەهیدان و لایەنە پەیوەندارەکانیش ڕاسپێردراون.

عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکروان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردوو دەیان هەزار پارچەزەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش کراون و هێشتا ژمارەیەکی زۆریش ماون بۆ وەرگرتنی زەوی. بەپێی یاسا ئەرکی حکوومەتە زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین بکات، بەشێکی دیکەی کەسوکاری شەهیدان ڕەزامەندییان هەیە بۆ پێدانی زەوی.

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان گوتیشی: لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری شەهیدان داوای کردووە لەبری زەوی، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرێت و سوودمەند بن لە یەکەی نیشتەجێبوون.

عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی کار لەسەر پێشنیارەکە بکەن، چونکە وەزارەتی شەهیدان و شارەوانی پێداچوونەوە دەکەن و لیژنەیەکی باڵاش پێک هاتووە تا کار بۆ دروستکردنی ئەو شوقانە بکرێت و کەسوکاری شەهیدان سوودمەند بن، بەبێ بەرامبەریش شوقەیان بۆ دروست دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.