Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:26

فیفا جامی جیهانی لە مێسی وەردەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەكێتی تۆپی" فیفا " نوسخەی ئەسڵی جامی جیهانی ، لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەرگرتەوەو دەرفەتی بە لیۆنێل مێسی نەدا كە ئاهەنگ بگێڕێت.
مێسی هەفتەی ڕابردوو لەكاتی گەشتی گەڕانەوەی لە قەتەرەوە بۆ ئەرجەنتین لەگەڵ جامەكەدا لەناو فڕۆكەكەدا دەركەوت، هەروەها لەناو پاسەكەدا لەنێو ئەو قەرەباڵغییەدا كە شەقام و گۆڕەپانەكانیان قەرەباڵغ كردبوو.
بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە میسی و هەڤاڵەكانی ئاهەنگیان بۆ "كۆپی"ی جامەكە گێڕا ، بەپێی ڕێساكانی فیفا.
فیفا ڕاستەوخۆ دوای مەراسیمی تاجەگوڵینەی پاڵەوانێتییەكە لە یاریگای لوسیل كۆپی ئەسڵی پاڵەوانێتییەكەی دەستكەوت و یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین كۆپییەكی بەخشییە پاڵەوانێتییەكە.
ئەم بڕیارە بەهۆی ترسی فیفا دێت لە دزینی جامی ئەسڵی، دوای دوو ڕووداوی پێشووتر، یەكەمیان لە پەراوێزی مۆندیالی 1966ی ئینگلتەرا، پێش ئەوەی بە هاوكاری "سەگ" بدۆزرێتەوە.
ڕووداوی دووەمیش، كاتێك جامی بەرازیل لە ساڵی 1983 دزرا، تووشی توانەوەی بوو و بۆ هەمیشە ون بوو، هەروەها بە "جامی جوڵس ڕیمێت" ناسراوە، كە فۆڕمی كۆنی پاڵەوانێتییەكەیە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەكەی بەدەستهێنا و یەكەمجارە لە دوای خولی مەكسیكی ساڵی 1986ەوە، دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی وروژێنەردا بە لێدانی سزا لە فەرەنسایان بردەوە .
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.