ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆی عێراقدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 600 دینارە، نرخی كڕینی دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینارە.
هاوكات لە شاری هەولێر نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
هەروەها ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ڕافیدەین كردنەوەی لقی نوێی بۆ فرۆشتنی دراوی دۆلار بە هاووڵاتیان لە ماوەیەكی نزیكدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "پێویستە هاووڵاتیان كارتی ماستەركارت دەربكەن و بەڵگەنامە و بەڵگەنامەی فەرمی (ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی یەكگرتوو، پاسپۆرت، كارتی نیشتەجێبوون، و ژمارەیەكی مۆبایلی كاریگەر" پێشكەش بكەن" بە مەبەستی پێدانی كارتەكە و فرۆشتنی دۆلاریان پێیان.
نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.