له گه‌ڕی دوازده‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆبه كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ به‌غدا، دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر غازی فه‌هد سازكرد، ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به دڵی هانده‌رانی نیه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست یه‌كسان بوو و دواتر له‌سه‌ر یاریگای خۆی به هه‌ردوو یانه‌ی زه‌وڕاو ته‌ڵه‌به دۆڕا، ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
له دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی دهۆك له یاریگای خۆی له شاری دهۆك میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات و یانه‌ی زاخۆش ده‌بێته میوانی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه.
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر له به‌غدا له‌گه‌ڵ قوه‌ی جه‌وییه یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.