بابانوئێل پیرهپیاوێكه به ڕیش و قژێكی سپییه‌وه، له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینییدا منداڵان له ناوچه كریستیاننشینه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی بابانوئێل ئه‌و كه‌سایه‌تییه خه‌یاڵیی ره‌نگ سووره ریش سپییه ده‌كه‌ن كه به سواری عه‌ره‌بانه‌یه‌كه‌وه و له دره‌نگانێكی شه‌و بێت و دیاری سه‌ری ساڵیان له ژێر داری جه‌ژن بۆ جێبێڵێت
بابا نوئێل ،كه‌سێكی خۆشحاڵه و له شه‌وی كریسمسدا دیاری ده‌دات به منداڵان ،له فه‌رهه‌نگی كریسمسی مه‌سیحییه‌كان زۆر گرنگی پێده‌درێت و به گوته‌ی مه‌سیحیه‌كان ئه‌گه‌ر بابانوئێل نه‌بێت، ئه‌وا كریسمس " ڕۆژی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا"گرنگی نابێت.
چیرۆكی بابانوئێل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌م، بۆ سه‌رده‌مێك كه سێك وه‌ك پشتگیر و پشتیوانی منداڵان خۆی ناساند و ته‌واوی هه‌وڵێ خۆیدا بۆ پشتیوانی منداڵان. له ئێستادا ملیۆنان منداڵ له شه‌وی كریسمسدا چاوه‌ڕوانی هاتنی بابانوئێڵن.
له راستیدا بابانوئێل ناوبانگێكه كه به قه‌شه نیكۆلاس دراوه،ئه‌فسانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌نت نیكۆلاس له نزیكه‌ی ساڵی 280 زاینی له ئاسیای بچووك یان هه‌مان توركیای ئه‌مڕۆ هاتۆته دنیاوه، ته‌واوی ژیانی خۆی به په‌رستش و میهره‌بانی به‌سه‌ربردووه و به هۆی میهرهبانییهكهیهوه جێگه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بووه.
له به‌ناوبانگترین چیرۆكه‌كان كه له‌سه‌ر سانتا نیۆڵاس ده‌وترێت ئه‌وه‌یه كه پێداویستی سێ كچی دابیینكردووه، ئه‌م سێ كچه باوكیان ده‌یویست به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه وه‌ك كۆیله بیانفرۆشێت و سه‌نت نیكۆڵاس له‌و روداوه ناخۆشه، كه دوور نه‌بوو روبدات، رزگاریكردن.
منداڵانی مه‌سیحییه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و به‌شیكی مه‌سیحییه ئه‌رمه‌نییه‌كان، له شه‌وی یادی له‌دایبوونی حه‌زره‌تی عیسادا، خۆیان بۆ هاتانی بابانوئێل ئاماده ده‌كه‌ن و به‌م جۆره بیر له بابانوئێل ده‌كه‌نه‌وه.
شایانی باسه ،دوای مردنی، ته‌رمی بابانوئێڵیان برد بۆ ئیتالیا و له‌وێ ناشتیان، له شوێنی ناشتنهكهشیدا كڵێسایه‌كی گه‌وره‌یان دروستكرد به‌ناوی سه‌نت كڵاوس.
ئا- كامران
هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر" بابانوئێل" بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.