Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:58

لیكیپی فه‌ڕه‌نسی باشترین پێكهاته‌ی نمونه‌یی جیهانی بۆ ساڵی2022 بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی باشترین پێكهاته‌ی نمونه‌یی جیهانی بۆ ساڵی دووهه‌زارو بیست و دوو بڵاوكرده‌وه‌.
 ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌ پێكهاته‌كه‌دا، ناوی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌رچاو ناكه‌وێت، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزی پێشووی نازناوی گۆڵكاری خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا، هاوكات ناوی هیچ یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له‌ پێكهاته‌كه‌دا نیه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌ یاریه‌كانی مۆندیال پێشكه‌شكردو پله‌ی چواره‌می به‌ركه‌وت.
 سه‌رجه‌م یاریزانانی پێكهاته‌ نمونه‌ییه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی لیكیپ بریتین له‌ تیبۆت كۆرتوای گۆڵپارێزو سیۆ هێرناندیزو یوشكۆ گڤاردیۆل و ڤیرگیل ڤان دایك و كایل والكه‌ر له‌ هێڵی به‌رگری، كیڤن دی بروین و كاسێمیرۆ و لوكا مۆدریچ و لیۆنێل مێسی له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست، كلیان مباپێ و كه‌ریم بێنزیما له‌ هێڵی هێرشبه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕۆژنامه‌ی لیكیپ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی دووهه‌زاروبیست و دوو نزیك ده‌بینه‌وه‌و پێ ده‌خه‌ینه‌ساڵی دووهه‌زاروبیست و سێ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.