ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیتاڵی كلاودیۆ ڕانیێری سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی كالیاری وه‌رگرت كه له ڕیزی یانه پله دووه‌كانی ئیتاڵیا یاری ده‌كات.
ڕانیێری دوای سیی و دوو ساڵ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی كه له ساڵانی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوهه‌شت تا هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دویه‌ك ڕاهێنه‌رایه‌تی كردووه‌و ئه‌و كات تیپه‌كه‌ی سه‌رخست بۆ خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا.
له‌مباره‌وه یانه‌ی كالیاری ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ڕانیێری تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و پێنج واژووكردووه‌و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌بێته ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه، یانه‌ی كالیاری له یه‌كه‌م یاری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی و له چوارده‌ی مانگی داهاتوو میوانداری یانه‌ی كۆمۆ ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له‌میانی گه‌ڕی بیسته‌می خولی یانه پله دووه‌كانی ئیتاڵیایه، ئێستاش یانه‌ی كالیاری له پله‌ی چوارده‌می خوله‌كه دێت به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ودوو خاڵ.
ڕانیێری ته‌مه‌ن حه‌فتاویه‌ك ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بیست‌ودوو یانه‌ی كردووه‌و یانه‌ی ئێڤێرتۆن دوایین تیپ بوو كه ڕاهێنه‌ری بوو و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و له‌و كاته‌وه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، دیارترین ده‌ستكه‌وتی ڕانیێری وه‌ك ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئینگلته‌را بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌رسیتی له ساڵی دووهه‌زاروشازده .
كلاودیۆ ڕانیێری سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی كالیاری وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.