Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:34

گرێبه‌ستی 4 یاریزان له‌ مانچێسته‌ریونایتد نوێكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی چوار یاریزانی تیپه‌كه‌ی درێژكرده‌وه‌.
له‌مباره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مان یونایتد ئاشكرایكرد كه‌ ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ گرێبه‌ستی هه‌ر چوار یاریزان ماركۆس ڕاشفۆردو لوك شێو و دیۆگۆ دالوت و فرێدی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار درێژكردۆته‌وه‌، هاوكات ئێریك تین هاگی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری مانچێسته‌ریونایتد درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م چوار یاریزانه‌ی دووپات كرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ربڕی.
تین هاگ گوتیشی، ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌ ئاست و توانای یانه‌كه‌مان بده‌ین و ئه‌م چوار یاریزانه‌ش ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنی تیپه‌كه‌و دڵنیام له‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بڕیارێكی دروستی كارگێڕی یانه‌كه‌مان بوو، هه‌ر ئه‌م یاریزانانه‌ش ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ بنه‌مای بنیاتنانی تیپێكی به‌هێز بۆ ئاینده‌ی یانه‌كه‌مان .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.