Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:31

به‌هۆی پاڵپشتی له‌خۆپیشاندانه‌كان 2 هه‌فته‌یه‌ وه‌رزشوانێكی كورد له‌ ئێران ده‌ستگیركراوه‌

کوردستان TV
100%


زیاتر لە دوو هەفتەیە لە ڕفاندنی ئومێد فەرامەرزی، خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام و ئەندامی کۆمەڵەی وەرزشوانانی ئەو شارە لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ تێدەپەڕێت، هێشتا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ زیاتر لە دوو هەفتەیە بنەماڵەی فەرامەرزی بەردەوام بەدواچوونیان بۆ ئومێد فەرامەرزی کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بەدەست نەهێناوە و هێشتا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، 7ى12ى2022 پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی  کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئومێد فەرامەرزی، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.