ئەمڕۆ یەكشەممە، سەنتەری گەشەپێدانی حەوزی فوراتی سەرەوە لە زانكۆی ئەنبار ڕایگەیاند كە زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی 100 ساڵدا لە پارێزگاكەدا تۆماركراوە.
عەمار حاتەم كامێل، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشی پلاندانان و بنكەدراوە بەردەستن، وێستگەی هایدرۆلۆجی لە سەنتەرەكە لە ناو كەمپی زانكۆی ئەنبار بارانبارینی تۆماركردووە بە بڕی ( 81.8) ملم لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە (54.4 ملم).) بۆ هەینی و (27.4 ملم) بۆ دوێنێ، شەممە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای پێداچوونەوە بەو بنكەدراوەی كە لە وێستگەی ڕەمادی تۆماركراون، دەركەوتووە كە زۆرترین ڕێژەی بارانبارین كە لە پارێزگاكەدا تۆماركراوە لە ساڵی 1923 بووە (53.1 ملم).
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەو بڕە بارانەی كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تۆمار كراوە، زۆرترین ڕێژەی باران باریوە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا، بەو پێیەی باران بارین بۆ ماوەی نزیكەی 13 كاتژمێری بەردەوام بەردەوام بووە
ئەنبار زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی 100 ساڵدا تۆمار دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.