Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:40

شارەزایان هۆكارەكانی تووشبوون بە هەڵامەت رووندەكەنەوە

کوردستان TV
100%

ئەگەر بەیانیان لە خەو هەڵسایت نیشانەكانی وەك گیرانی لووت و قورگ ئێشەت هەبوو، ئەگەری هەیە تووشی هەڵامەت بوویت، ئەگەر ئەمەش ساڵانە تا 3 جار ڕوویدا ئەوە شتێكی ئاساییە.
شارەزایان هۆكارەكانی ئەمەیان بۆ  پێگەی"ئەمڕۆ" ڕوون كردەوە كە هەندێك كەس زیاتر تووشی هەڵامەت دەبن لە هەندێكی تر.
هەروەها دەڵێن: ڕێژەی ئاسایی تووشبوون بە هەڵامەت لە نێوان یەك بۆ سێ هێندەدایە.
بەڵام هەندێك هۆكار زیاتر لەم ڕێژەیە دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوكردن و ئەوانیش بریتین لە:
ئاستی بەركەوتنت بە ڤایرۆسەكان: 
ئاستی بەركەوتنی كەسێك بە ڤایرۆسەكان، جا ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتەبەر یان نا، ڕۆڵی هەیە لە زیادكردنی ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاشان ئەوە بەندە بە بەهێزی بەرگری خۆكارەوە.
هەندێكیان مەیلیان هەیە لە ماڵەوە بمێننەوە و بەردەوام دەستیان بشۆن، هەر بۆیەش ئەگەری تووشبوونیان بە هەڵامەت كەمتر دەردەكەوێت، بە بەراورد بەو كەسانەی تر كە حەز دەكەن تێكەڵ بە كەسانی دیكە یان كارێك بكەن لە كارێكدا كە پێویستی بە تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی دیكە هەیە.
تەمەنی خۆت و منداڵەكانت..
 تەمەنت هۆكارێكی گرنگە كاتێك باس لە سەرمابوونێكی زۆر دەكرێت، منداڵانی گەنجی پێش قوتابخانە زیاتر تووشی تووشبوون بە ڤایرۆس دەبن، چونكە لە شوێنی قەرەباڵغدان لەگەڵ هاوتەمەنەكانیان، و هەموویان ناشۆن خۆیان دەستەكان بە بەردەوامی و بەرگری لەشیان لاوازە، و ئەوانەی ئەمساڵ منداڵیان هەیە چەندین جار تووشی هەڵامەت دەبن چونكە منداڵ هەوكردنەكەیان بۆ دەگوازێتەوە.
بەرگری تۆ..
 دوای ئەوەی ماددە نەخۆشخوازەكان چوونەتە ناو جەستەتەوە، تۆپەكە لە گۆڕەپانی سیستەمی بەرگری كەسی تۆدایە، ئەمەش دیاری دەكات كە تووشی ڤایرۆسەكە دەبیت یان نا.
بەرگری سیستەمێكی ئاڵۆزە، بەو پێیەی جیاوازی بۆماوەیی و كەموكوڕیەكانی نێوان مرۆڤەكان ڕۆڵیان هەیە لە دیاریكردنی تووشبوون یان نەبوونی كەسێك و توندی ئەو هەوكردنە.
چەند ڤایرۆسێك لە هەوادا..
 هۆكارێكی كەمتر دیار هەیە كە ڕەنگە وابكات دووبارە هەڵامەت بگریت، ئەویش بوونی چەندین ڤایرۆسە و زاناكان ئەم هۆكارە بە نەبوونی تەواوەتی وەرزی ناودەبەن.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.