وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی نۆ تیرۆریستی لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، بەغدا، ئەنبار و میسان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، بەغدا، ئەنبار و میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسێۆنەکاندا، نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون.
باسی لەوەشکردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.