Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:35

100 دۆلار 155 ھەزار دیناری لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان تێپەڕكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەھای دۆلار بەرامبەربە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و لەئێستاشدا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی شاری ھەولێر بە 155 ھەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی داتاكانی كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەئێستادا بەھای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 155 ھەزار و 500 دینارە لە كاتێكدا ئێوارەی دوێنێ لەمیانی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەھای 100 دۆلار 153 ھەزار و 300 دینار بوو.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بانكی ناوەندیی عێراق رێژەی 146 ھەزار دیناری بەرامبەر بە 100 دۆلار دیاریی كردووە، بەڵام بەھای دۆلار لەو رێژەیە زیاتر ھەڵكشاوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.