وتەبێژی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گومرگی ئوردن ڕایگەیاند، ئەو كادیرە گومرگییانەی لە ناوەندی گومرگی سنووری كەرەمە كاردەكەن، بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان، توانیویانە بە قاچاخبردنی 6 ملیۆن حەبی كاپتاگۆنی بێهۆشكەر پووچەڵ بكەنەوە، كە یەكسانە بە 1000 كیلۆگرام ،كە لەناو هەویرەی خورما دا شاردرابوونەوە.
وتەبێژەكە گوتیشی: لە كاتی پشكنینی ورد و پشكنینی ڕاستەقینەی دوو بارهەڵگری "براد" كە پلێتی بیانییان هەڵگرتبوو كە لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە هاتبوون، حەبی ماددە هۆشبەرەكانی كاپتاگۆن بە شێوەیەكی پیشەیی و بە شێوەیەك شاردرابوونەوە كە ئەستەم بوو لەناوەوە دەستنیشان بكرێت .
لە بەرامبەردا ئەندازیار جەلال قودە، بەڕێوبەری گشتی لیوای گومرگی ئوردن ڕایگەیاند: ئەو دەسەڵاتانەی كە لە بنكە سنوورییەكان كاردەكەن، بە هەموو توانایەكەوە كار بۆ بنبركردنی سەرچاوەكانی چوونە ژوورەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكاندا دەكەن.
باس لەوە دەكرێت كە حەبی كاپتاگۆن مادەیەكی كیمیایی ئامادەكراوە و دەبێتە هۆی هاندانی كۆئەندامی دەماری ناوەندی، دەبێتە هۆی ئالوودەبوون تاڕادەیەكی زۆر، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی جەستەیی و دەروونی جددی كە دەبێتە هۆی مردن، هەروەها حەبێكی قەدەغەكراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
دەست بەسەر شەش ملیۆن حەبی بێهۆشكەر دا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.