Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:29

یانه‌ی هه‌ولێر دیسان دۆڕا

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دیسان شكستی خوارد و به‌رامبه‌ر یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ دۆڕا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ گه‌ڕی 12ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب بووه‌ مێوانی یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ و یارییه‌كه‌شی به‌ ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ دۆڕاند.

هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ له‌ خوله‌كانی سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن یاریزانان محه‌مه‌د قاسم له‌ خوله‌كی 5 و حه‌مادی ئه‌حمه‌د له‌ خوله‌كی 8 هاتنه‌ تۆماركردن، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش له‌ كاتی زیادكراودا و له‌ خوله‌كی 93 له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مه‌كنزی تۆمار كرا.

یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 25 به‌رز كرده‌وه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كانی خولی نایابی عێراقی گرت، یانه‌ی هه‌ولێریش خاڵه‌كانی هه‌ر له‌ 12 مایه‌وه‌ و هاته‌ ڕیزبه‌ندی 15ی یانه‌كان.

یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مه‌ چواره‌م یارییه‌ له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، پێشتر به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست 0-0 یه‌كسان ببوو، به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌كانی زه‌وڕا به‌ ئه‌نجامی 0-1 و ته‌ڵه‌به‌ 0-2 ئه‌مڕۆش به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی زه‌وڕا به‌ ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ دۆڕا بوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.