Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:40

ئەم خۆراکانە ڕێژەی چەوری خوێن دادەبەزێنن

کوردستان TV
100%

بەرزی چەوری خوێن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، خۆراکی ڕۆژانە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە دیاریکردنی ڕێژەی چەوری، بۆ ئەم مەبەستە پزیشکێكی ئەمریکی باس لە 5 خۆراک دەکات کە یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری خوێن.

ئیلیزابێس کلۆداس، پزیشکی دڵ لە ڕاپۆرتێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی (CNBC) ڕایگەیاند: خواردنی دەرمان تاکە چارەسەر نییە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ، بەڵکوو خواردنی ڕۆژانە ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری هەیە.

ئەو پزیشکە ئەمریکییە ئامۆژگاریمان دەکات بۆ خواردنی 5 خۆراک کە یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری خوێن، کە بریتین لە:-

شۆفان؛ بەهۆی دەوڵەمەندییەکەی بە ڕیشاڵ کە هەڵمژینی کۆلیسترۆڵ لە کۆئەندامی هەرس کەم دەکاتەوە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری خوێن.

بادەم؛ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەوری خراپی ناو خوێن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش، هەروەها گوێز و فستق هەمان سوودیان هەیە.

تۆوی چیا؛ ئەو تۆوە لە مەکسیک دەڕوێت کە سەرچاوەی ڕووەکێکە بەناوی سالفیا هیسپانیکا، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا 3، خۆراکێکی زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری خوێن. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنی تەنانەت یەک گرام لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی 16% کەم دەکاتەوە.

برۆکلی؛ سەوزە بە گشتیی سوودی بۆ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری خوێن هەیە، بەتایبەت برۆلکی دەتوانێت سەرسوڕهێنەر بێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە.

شووتی؛ یەکێکە لە میوە دڵخوازەکانی زۆر کەس، شووتی بەشێوەیەکی سروشتی لایکۆپینی تێدایە کە ڕێژەی چەوری خوێن کەم دەکاتەوە. هەروەها سێو، ترێ، لیمۆ و ئەڤۆگادۆ بۆ ئەم مەبەستە بەسوودن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.