Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:30

ئەمریکا؛ بە هۆکارێک لە شەوی کریسمس کارەبای زیاتر لە 700 هەزار کەس پچڕا

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی سەرما ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە،بەهۆیەوە تەنیا لە شەوی ڕابردوو کە لە جەژنی کریسمسدا بوون، کارەبای زیاتر لە 700 هەزار کەس پچڕاوە و زیاتر لە 16 هەزار کەسیش لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەهۆی سەختی کەشوهەواوە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها هەزاران کەس بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان گیریان خواردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلحورە)، پێشبینی دەکرێت شەوی ڕابردوو لە ئەمریکا ساردترین شەوی کریسمس بووبێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما هێڵەکانی گواستنەوە لە سەرانسەری ئەمریکا دووچاری کێشە ببوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کارەبا بەردەوام بوون لە داواکردن لە هاوبەشانیان کە دەست بە کارەباوە بگرن، ئەو ئامێرانەی وزەی زۆریان پێویستە و گڵۆپ و ئامێری ناپێویست دانەگیرسێنن.

باسی لەوەش کردووە کە ئەم شەپۆڵە سەرمایەی ڕووی لە ئەمریکا کردووە، بە تووندترین شەپۆڵەکانی سەرما لە دەیان ساڵی ڕابردوو دادەنرێت، کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە 2 هەزار و 300 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا لە دوێنێ شەممەدا، هەروەها 5 هەزار و 300 گەشتی دیکە دواخران.

کۆمپانیای (Duke Energy) درەنگانی پاشنیوەڕۆی شەممە بە کڕیارەکانی ڕاگەیاندبوو کە بۆ ماوەی 15 بۆ 30 خولەک لە سەرانسەری ویلایەتەکانی کارۆلینای باکوور و باشوور کارەبا دەپچڕێنن، تاوەکو دواتر کارەبای زیاتر بەردەست بێت.

هاوکات بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەهۆی سەختی کەشوهەواوە لە سەرانسەری وڵاتدا زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکەش لەسەر ڕێگە سەهۆڵین و بەفراوییەکان گیریان خواردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.