Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:03

جامی كه‌نداوی 25 له‌ به‌سڕا كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟ یه‌كه‌م یاریی له‌نێوان كامه‌ هه‌ڵبژارده‌كان ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

جامی كه‌نداوی 25 ئه‌مجاره‌ له‌ وڵاتی عێراق و به‌ دیاریكراویش له‌ پارێزگای به‌سڕا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی جامی كه‌نداوی 25 كه‌ 8 هه‌ڵبژارده‌ن، به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش بوون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:-

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م / هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عومان، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م / هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن، هه‌ڵبژارده‌ی كوێت، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیماڕات.

یاریی كرانه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 6ی مانگی یه‌كی ساڵی نوێ كاتژمێر 6:45 له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یاریی دووه‌میش هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 9:30 هه‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت.

بۆ ڕۆژی دواتر ڕێكه‌وتی 7/1/2023 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دوو یاری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یاریی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 4:15 له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن – ئیماڕات له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی مینا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یاریی دووه‌میش كاتژمێر 7:15 له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی كوێت – قه‌ته‌ڕ هه‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی مینا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌كانیان زۆرترین خاڵیان كۆكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییش یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ڕووبه‌ڕووی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێـته‌وه‌.

دواتریش براوه‌ی هه‌ردوو یاریی ده‌چنه‌ یاریی كۆتایی و رۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 19/1/2023 له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ و براوه‌ی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕا دیاری ده‌كرێت.

پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 24 كه‌ له‌ ساڵی 2019 له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتاییدا به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌ی برده‌وه‌، بووه‌ پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی ڕابردوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.