پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵدا له باكوری رۆژئاوای به‌ریتانیا، چوار كه‌س بوونه قوربانی.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه دا: ته‌قه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له ئاهه‌نگێكی قه‌ره‌باڵغی سه‌ری ساڵ ڕوویداوه، به‌هۆی ته‌قه‌كانیش ئافره‌تێكی گه‌نج گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ پیاویش بریندار بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه پیاوێك بووه و دوای ڕووداوه‌كه و شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه، هێزه‌كانی پۆلیسیش ئێستا به‌دوایه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.