ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌وه سه‌ر گوندێكی سنووری پارێزگای دیاله، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش له گوندێكی هه‌مان پارێزگا هێرشێكی تریان ئه‌نجامدابوو و له ئه‌نجامیشدا 14 هاووڵاتی ببوونه قوربانی.
ئه‌مشه‌و چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو، هێرشیان كرده سه‌ر گوندی هاروجه له سنووری پارێزگای دیاله.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه هه‌رزوو توانیان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه بده‌نه‌وه و تیرۆریستانی داعش ناچاری هه‌ڵاتن بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هه‌ر له سنووری پارێزگای دیاله به دیاریكراویش له گوندی ئه‌لبو بالی هێرشێكیان ئه‌نجامدابوو و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 6 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدابوو و 8ی تریش بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.