Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:26

ئه‌مشه‌و گه‌نجێك له‌لایه‌ن هاوڕێكییه‌وه‌‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ شاره‌دێی چوارقوڕنه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی کاتژمێر 9:40 خولەکی ئەم شەو تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە، دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کەسە کوژراوەکە بەناوی (ع. ح. ع) لەدایکبووی ساڵی 1991 ڕەگەزی نێر دانیشتووی گوندی قەرەنیاغا سەربە شاره‌دێی چوارقوڕنە، دەرکەوت لە سنوری گوندی قەرەنیاغا سەر بە شاره‌دێی چوارقوڕنە لەلایەن هاوڕێیەکیەوە بە چەقۆ پەلامار دراوە و گیانی لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی چوارقوڕنە چوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیر کرد، دواتر بەهەماهەنکی نێوان پۆلیس و ئاسایش بکوژەکە بەناوی (ش. ر. ش) لەدایکبووی ساڵی 1992 لە ڕەگەزی نێر ڕادەستی پۆلیس کرا.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تەرمی کوژراوەکە دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، هه‌روه‌ها مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و ئێستا بکوژی ناوبراو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.