خۆپیشاندان له شارهكانی كوردستانی ئێران و شارهكانی دیكه بهردهوامه و هێزه ئهمنییهكانیش بهردهوامن لهدهستگیركردنی هاووڵاتییانی كورد.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە،24ى12ى2022، محەممەد ئەمین فەریدی، لاوی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی شاری دەڕەشار، هەروەها بەهرووز عەلایی، تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی "چاپیکە"ی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماڵەکانی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراون.
هەر لە درێژەی ئەم ڕەوتدا، عەلی زەینی وند، تەمەن 25 ساڵ، جەواد زەینی وەند، تەمەن 29 ساڵ و ئەیووب ڕەحیمی فەر، ڕۆژی دووشەممە، 27ى12ى2022، لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەڕەشار دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ههفتهی رابردووش، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دەڕەشار بە ناوی مەزهەر شەهبازی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، 13ی سەرماوەز، محەممەد زەینی وەند، هەڵبەستوان و ئاهەنگسازی خەڵکی ئەو شارە، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێدراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا هەنووکەش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
لە سەرەتاکانی مانگی سەرماوەزدا، ئەشکان شێرخودا، تەمەن 20 ساڵ و هەر خەڵکی دەڕەشار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکە لە بەندیخانەی "مارپارە"ی دەڕەشاردایە.
هەموو ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون و هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر دۆخی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ئەو شەش کەسە لە بەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.