ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی زریانی بەفرەوە "كه نه‌وه‌یه‌ك یه‌ك جار ده‌یبینێ" لە ئەمریکا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 34 كه‌س.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی CNN، له ئۆهایۆ هه‌شت كه‌س، له نیویۆرك حه‌وت كه‌س، له كانساس و كێنتاكی ههریهكی سێ كه‌س، له كۆڵۆڕادۆ دوو كه‌س، له میزوری، تێنسی و ویسكۆنسن ههریهكی یه‌ك كه‌س به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه كۆی گشتییان ده‌كاته 34كه‌س.
پێشبینی دەکرێت لە ئەمریکا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60ی دانیشتوان بکەونە ژێر کاریگەری سەرمای بە تین "كه نه‌وه‌یه‌ك یه‌ك جار ده‌یبینێ" و کاریگەریی سەرما سنووری کەنەداوە تا سنووری مەکسیک ده‌گرێته‌وه.
ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەکان (FlightAware) بڵاویکردەوە، رۆژی25 كانوونی یه‌كه‌م لە هه‌زار و 645 گەشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 869گه‌شت دواخراون.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی زریانی بەفرەوە لە ئەمریکا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 34 كه‌س
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.