پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ دووشه‌ممه 26ى12ى2022، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى شەودا، خێراى با (10 - 15)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم کەمێک چالاک‌تر دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان (6– 8) کم دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نەبێت کەمێک بە (1-2) پلە نزمتر دەبنەوە، خێراى با (10 - 20) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت، مەوداى بینین لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.