Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:34

رووسیا خستنەخوارەوه‌ی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینای راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینای لە نزیک بنکەی ئاسمانیی "ئه‌نجلس" لە ناوچەی ساراتۆڤ باشووری رووسیا راگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵیی تاس "TASS"ی رووسی بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ دووشەممە، فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە کاتی نزیکبوونەوەی لە بنکەی ئاسمانیی "ئه‌نجلس" لە ناوچەی ساراتۆڤ باشووری رووسیا، خراوەتەخوارەوە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەدا، سێ سەرباز بەسەختی برینداربوون.

تا ئێستا ھیچ لێداونێک لەلایەن ئۆکرایناوە لەبارەی رووداوەکەوە رانەگەیەندراوە.

رۆژی 24ی مانگی شوباتی 2022، ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.

ھاوکات ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە بەھۆی ھێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، سزای نوێیان بەسەر رووسیادا سەپاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.