Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:38

لیستی باشترین راهێنەران بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر بۆ ساڵی 2022 بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

                      

یەكێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی لیستی باشترین راهێنەرانی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری دوو هەزارو بیست و دوو بڵاوكردەوە.
 بەپێی لیستی فیفا پازدە ڕاهێنەر لەنێویاندا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب وەلید ركراگی ركابەری بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر دەكات كە ئەمساڵ توانی لەگەڵ هەلبژاردەی وڵاتەكەی براوەی پلەی چوارەمی جامی جیهانی قەتەر بێت، هەروەها لەنێو پازدە ڕاهێنەركەی نێو لیستەكەی فیفا .
 كارلۆ ئەنچلۆتی ئیتالی راهێنەری یانەی رالو مەدرید، یۆرگم كلۆب ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول، جۆزیب گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر ستی، یۆلیان ناگلیسمان ڕاهێنەری یانەی بایرەن میونشن ، جۆزی مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی رۆما و ئۆنای ئیرەی راهێنەری ئێستای یانەی ئەتسۆن ڤێلا شانبەشانی هەشت راهێنەری دیكە ركابەری بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵ دەكەن.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.