Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:24

بابەکر زێباری: بڕیاردراوە لیژنەی ماددەی 140 کارابکرێتەوە

کوردستان TV
100%

 راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان لەڕووی ئەمنیەوە خراپە و ھەوڵدەدرێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و ھاوپەیمانانیش ھاوکارن و لەسەرخەتن، چونکە ئەگەر ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانە بڵاوەیان پێ نەکرێت و دۆخەکە ئاسایی نەکرێتەوە زۆر لەوەی ئێستا ھەیە خراپتر دەبێت و باشترین چارەسەریش جێبەجێکردنی ماددەی 140ە کە کۆتایی بە ھەموو کێشەکان دێنێت.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ھۆکاری زۆربوونی جمووجۆڵی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشایی ئەمنی ھەیەو داعش توانیویەتی خۆی رێکبخاتەوە جارێکی دیکە، بۆیە گرنگە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ھەموو ناوچەکان بڵاوەیان پێبکرێت و ئەو دوو لیوایەی کە دروست بوونە بەزووی لەو ناوچانە بڵاوەیان پێبکرێت نەک چاوەڕێ بکرێت تا بوودجە پەسەند بکرێت، ئەگەرنا دۆخەکە لەوەی ئێستا ھەیە خراپتر دەبێت.

بابەکر زێباری گوتیشی: ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە، ھەروەھا لەماوەی رابردووش کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و ھاوپەیمانانیش ھاوکارن و بەردەوام لەسەرخەتن، بۆ ئەوەی کێشەی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکان چارەسەر بکرێن، چونکە دۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپە، بۆیە پێویستە نەک تەنھا لە کەرکووک بگرە لە ناوچەکانی دیکەش ھێزی ھاوبەش ھەبێت بۆ ئەوەی بتواندرێت کۆنترۆڵی دۆخەکە بکرێت.

زێباری ڕوونیشیکردەوە: بڕیاردراوە کە لیژنەی ماددەی 140 کارابکرێتەوە و حکوومەتیش جارێ تازە پێکھاتووە، بەڵام ئەگەر ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت ھەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن، ئەگەرنا دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت زۆر لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.