لەجیهانی ڕاهێنەران، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا ئاشکرای دەکات، زێنەدین زێدانی ئەفسانەی پێشووتری یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا، پالێوراوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەداهاتوو.
دوای ئەوەی لەقۆناغی چارەگی كۆتایی جامی جیهانی قەتەر، هەلبژاردەی بەرازیل لەسەر دەستی هەڵبژاردەی كرواتیا لەركابەری دوورخرایەوە، ڕاهینەری هەڵبژاردەی سامبا تیتی وازهێنانی خۆی لە راهێنەرایەتی هەلبژاردەی بەڕازیل ڕاگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل بەدوای ڕاهێنەرێكی بیانی دەگەرێت تا رابەرایەتی هەلبژاردەی ولاتەكە بكات.
لای خۆیەوە لۆئیکیپی ی فەرەنسی، بلاویكردۆتەوە زیدان یەکێکە لەو ناوانەی کە فیدراسیۆنی بەرازیل بیر لەئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵی دەکاتەوە، بەتایبەتی کە لە ئێستادا ئەو ڕاهێنەرە پەیوەست نیە بەهیچ گرێبەستێكەوە، ئەگەرچی لەماوەی رابردوو قسەی زۆر هەبوو لەسەر پەیوەندیكردنی زێدان بەهەلبژاردەی فەرەنسا، بەڵام سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان باس لەوەدەكەن، دیدیە دیشامپ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و مانەوە لەگەڵ کەڵەشێرەكان تا دوای جامی نەتەوەكانی ئەوروپای دوو هەزارو بیست و چوار.
لەبەشێكی دیكەی هەوالی ڕۆژنامە فەرەنسییەکە هاتووە، یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئەنجام بدات، بەڵام ئەو پێداگری كردەوە لەسەر تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرینگێ تا ساڵی دووهەزارو بیست و چوار.
زێدان پالێوراوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە داهاتوودا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.