ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان دووپاتیانكردۆتەوە لەئەگەری رۆیشتنی جۆزی مۆرینیۆ بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال، ماوریسیۆ بۆچینتنیۆی ئەرژەنتینی نزیكترین بژاردەیە بۆ یانە ئیتالیەكە تا ببێتە شوێنگرەوەی مۆرینیۆ بۆ رابەرایەتی كردنی رۆما.
لەمبارهیەوە چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان بۆكردوەو یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال بەبایەخەوە كار دەكات لەپێناو ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ جۆزی مۆرینیۆ بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی هەلبژاردەی پورتوگال، تا ببێتە شوێنگرەوەی فیرناندۆ سانتۆس.
لەرابردوو مۆرینیۆ ئەركی راهێنەرایەتی هیچ هەلبژاردەیەكی لەئەستۆ نەبووە، بۆیە لەئەگەری گەیشتن بەرێكەوتن دەبێتە یەكەم تاقیكردنەوەی لەگەڵ هەلبژاردەی پورتوگال تا نیگەرانی شەقامی وەرزشی پورتوگال ئاشت بكاتەوە دوای ئەوەی لەجامی جیهانی دوو هەزارو بیستو دووی قەتەر لەسەر دەستی هەلبژاردەی مەغریب لەركابەری دوورخرانەوە.
یهكێتی تۆپی پێی پورتوگال كار لهسهر ئهوه دهكات مۆرینۆ ببێته راهێنهری ههڵبژاردهی وڵاتهكهی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.