Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:55

پارێزگاری هه‌ولێر بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستیی لەگەڕەکى سێبەردان دانا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.26، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستی هەولێر، بەگوژمەى (662 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەی تەندروستی جۆرىB لە گەڕەکی سێبەردان داندرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت و ماوەى پڕۆژەکەش (380) ڕۆژە.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکى سێبەردان، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2023، بەپێى ئەو ئامادەکارى و پلانانەى داڕێژراوە پڕۆژەکان هەمەچەشن دەبن لە هەموو سێکتەرەکان".
سەبارەت بە گەڕەکى سێبەردانیش گوتى: "ئێستا دەتوانین بڵێن هەموو شەقامەکانى ئەو گەڕەکە قیڕتاو و کونکرێت کراون، دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستیەش یەکێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە دەتوانێت خزمەتێکى زۆرى دانیشتوانى ئەو گەڕەکە بکات، دڵنیایی دەین بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەرچى لە تواناماندابێت پێشکەشى بکەین بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.