بهپێى ئامارى بهڕێوهبهرايهتىی گهشتوگوزارى پارێزگاى دهۆك لهمساڵدا زياتر له دوو مليۆن گهشتيار روويان له شوێنه گهشتيارهكانى پارێزگاکە كردووه و رێژهى هاتنى گهشتياران به بهراورد لهگهڵ ساڵى رابردوو لە لەسەدا 56 زيادى كردووه.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی ئۆسو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئاماری ساڵی 2022ی ھاتنی گەشتیارانی بۆ ئەو پارێزگایە ئاشکرا کرد و گوتی: لەمساڵدا دوو ملیۆن و 340 ھەزار گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بۆ گەشتکردن روویان لە شوێنە گەشتیارەکانی پارێزگای دھۆک کردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ھاتنی گەشتیاران زۆر زیادی کرووە، چونکە پار ساڵ یەک ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار ھاتبوونە پارێزگای دھۆک و بەمەش رێژەی ھاتنی گەشتیاران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە لەسەدا 56 زیادی کردووە، ئەگەر مۆندیالی قەتەر نەبووایە رێژەی ھاتنی گەشتیاران زۆر زیاتر دەبوو، بۆیە موندیال و جامی کەنداویش لە بەسرە کاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیاران دەبێت و بۆ شەوی سەری ساڵیش لە پارکی نەورۆز لە سەنتەری شاری دھۆک ئاھەنگێکی جەماوەریی ئەنجام دەدەین و پێشبیی دەکەین 25 ھەزار گەشتیار بۆ جەژنەکانی سەڕی ساڵ سەردانی پارێزگای دھۆک بکەن.
لە سنووری پارێزگای دھۆکدا زیاتر لە 900 ناوچەی گەشتیاری ھەیە، ھەروەھا لەگەڵ زیاتر لە 250 شوێنی گەشتیاریی سروشتیی.
خەیری عەلی ئۆسو باسی لەوەش کرد کە بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێت کەرتی گەشتوگوزار لە ھەموو روویەکەوە پێش بخەن، بۆیە چەندین پلانی زانستییان داناوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داھاتوودا، سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاریی لە شاری دھۆک دەکەنەوە کە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا بەشداریی پێشانگاکە دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی ئۆسو گوتی: کێشەی خانووەکانی ناوچەی گەشتیاریی 'سکە' لە سنووری قەزای ئامێدی چارەسەربووە و دەکرێت بە شوێنێکی گەشتیاری و لە چیای زاواش لە رۆژئاوای دھۆک دەست بە قوناغی دووەمی دەکرێت و دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاریی.
گوتیشی: بەردەوام ئێمە داکۆکی لەوە دەکەین کە پێویسە لە خاڵەکانی پشکنینی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاسانکاری زۆر بۆ گەشتیاران بکرێت و بەردەوام ئێمە بەداواداچوون بۆ ئەم کێشەیە دەکەین، چونکە دەمانەوێت ساڵ بۆ ساڵ رێژەی ھاتنی گەشتیارن بۆ ھەرێم زیاد بکەین.
لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە 57 پرۆژە لە سێکتەری گەشتوگوزار بە بەھای 39 ملیار دینار لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستاندا جێبەجێکراون کە نۆ پرۆژەیان لە شاری دھۆک بوون.
لە پارێزگای دھۆک 116 ھوتێل و موتێل بۆ حەواندنەوەی گەشتیاران ھەیە و توانای ئەوەیان ھەیە لە یەک شەودا، پێشوازی لە زیاتر لە15 ھەزار گەشتیار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.