سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی دۆلار له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 158 هه‌زار دیناری عێراقی تێپه‌ڕاند.
له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له شاری به‌غدای پایته‌خت نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گه‌یشته 158 هه‌زار و 250 دینار، هه‌روه‌ها نرخی كڕینیش بووه 157 هه‌زار و 250 دینار.
له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌دیاریكراوی له شاری هه‌ولێر تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 157 هه‌زار و 500 دیناره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئیبتیسام هیلالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆشداری دابوو كه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی عێراق هه‌ر به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێش سه‌ری ساڵ ده‌گاته سه‌رووی 160 هه‌زار دینار.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دراوی بیانی به‌رامبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی هه‌ژار و ئاسایی عێراقی زیانێكی ئیجگار زۆر ده‌كه‌ن و نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك له بازاڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.