Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:12

داعش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر شاری ڕه‌قه‌ و قوربانی كه‌وتۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڕووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرۆدته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ وڵاتی سووریا و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش چه‌ند پاسه‌وانێك كوژراون‌.

ڕووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ شاری ره‌قه‌، 6 ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كوژراون.

ڕاشیگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارێكی خۆكوژی داعش كوژراوه‌ و یه‌كێكی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ به‌دیل گیراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پشكنین بووه‌ له‌ نزیك گرتووخانه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای شاری ره‌قه‌، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیش له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕوویداوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تێلیگرام) هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌ ئه‌ستۆ گرت و ڕایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر ماڵبات و خێزانه‌كانیان كه‌ ئێستا له‌ كه‌مپی هۆڵ و گرتووخانه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن له‌ باكوری سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.