Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:38

كێڵگه‌یه‌كی مه‌ترسیداری‌ مین له‌ گوندێكی سنووری سیده‌كان دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مینی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ كێڵگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و پڕ له‌ مینیان له‌ گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن چاودێری سه‌لامه‌تی گوندی شیوان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك مین له‌ ناوچه‌كه‌یاندا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیمی كیو ئه‌ی گه‌یشته‌ گوندی شیوان و دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌ كه‌سانی شاره‌زا و بینینی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكراو و مه‌ترسیداری مین له‌ سنووری گونده‌كه‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مینی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر ئه‌مساڵ له‌ ناوچه‌كه‌‌ چه‌ند مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و قوربانیشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاردرا هه‌ر دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كان و ئاسایی بوونه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی، كار بۆ نیشانه‌كردن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ كێڵگه‌ مینه‌كه‌ بكرێ به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.