Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:25

ته‌مومژ سلێمانی گرتۆته‌وه‌ و هاتوچۆش ڕێنمایی ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م ته‌مومژ و كه‌شێكی ناله‌بار پارێزگای سلێمانی و به‌شێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ودای بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌داته‌ هاووڵاتییان و شوفێران.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م كه‌شێكی ناله‌بار و ته‌م ته‌واوی پارێزگای سلێمانی و به‌شێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ودای بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دروستكردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سێ ڕێنمایی گرینگی له‌ كاتی شوفێریكردن له‌ كه‌شی ته‌مدا بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

خێراییەکەت کەم بکەرەوە:

لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەشوهەوای ئاسایی لە کەشی تەمدا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە، چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو.

ئەگەریش ڕێژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە، ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بە مەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، و چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە:

ڕووناکی زۆر نا، دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت) لە کاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی وردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە کاتێکدا زانیت کە لایتەکان سوودیان نییە، ئەوە لایتی تەم (بلاجکتۆر) کار پێ بکە بۆ ئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت:

شۆفێریکردن لە کاتی تەمدا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتروایە ئەم ڕێکارانە بگریتەبەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆ ئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.