Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:27

له‌ كه‌ركووك تاوانبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا.. زیاتر له‌ 100 تاوانی كوشتنی ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی مه‌ترسیداریان له‌ شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند كه‌ پێشتر زیاتر له‌ 100 تاوانی كوشتنی ئه‌نجامدابوو‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد: ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزێكی ئه‌منیی هاوبه‌ش له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا توانیان تاوانبارێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د رۆمی) ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تێوه‌گڵاوه‌ له‌ زیاتر له‌ 100 تاوانی كوشتن له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌.

ڕاشیانگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ له‌ شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدرا.

وێنه‌: تاوانبار ئه‌حمه‌د رۆمی له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.