زریانی بەفر لە 12 ویلایەتی ئەمریكا لانیكەم 60 كەس دەكوژێت و پارێزگاری نیویۆرك-یش زریانەكە بە یەكێك لەو كارەساتانەی كەشوهەوا وەسف دەكات كە مرۆڤ جارێك لە ژیانیدا شاهیدی دەبێت.
هەروەها جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە، بەیاننامەیەكی بەپەلەی پەسەندكرد بۆ پشتیوانیكردن لە ویلایەتی نیویۆرك كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە .
هەروەها دەزگای كەشناسی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كە نزیكەی لەسەدا 60ی دانیشتوانی ئەمریكا هۆشداریی زریانیان پێگەیشتووە و زریانی بەفر ژیانی تێكدا و زیانێكی زۆری لە نیویۆرك داوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بەدواداچوونی ئاسمانی، كۆی گشتی گەشتە هەڵوەشاوەكان لە سەرەتای زریانەكەوە 11 هەزار گەشتی تێپەڕاندووە.
شایانی باسە زریانی بەفر لە ناوچەكەدا بە "خراپترین زریان لە ماوەی 45 ساڵدا" وەسفكرا و ئێوارەی هەینی دەستیپێكرد و تا كۆتایی هەفتەی كریسمس لە ڕۆژئاوای نیویۆرك بەردەوام بوو.
ناوچەی گریتەر بوفالۆ كە دەكەوێتە پەراوێزی دەریاچەی ئێری لە نزیك سنووری كەنەدا، لەنێو ئەو ناوچانەدا بووە كە زۆرترین زیانی زریانەكە كەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.