Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:19

بانكی ناوەندی بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر

کوردستان TV
100%

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا پێشوەختە باجی گومرگ و بڕی باج وەرنەگرێت، بە ئامانجی چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
بەپێی نووسراێكی بانكی ناوەندی كە بۆ هەموو بانكەكان نێردراوە و تێیدا بڕیار دراوە ئەو باج و رەسمانە لەسەر ئەو كاڵایانە وەرنەگیرێت، كە هاوردەی عێراق دەكرێن.
لە 19ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری پەسەندكرد كە بازاڕی دراوی بیانی دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
ئەم بڕیارانە، وەك لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی ئاماژەی پێكردووە، پێكهاتبوو لە “رێگەدان بە بانكەكان بۆ بەشداریكردن لە پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بە كڕینی هەر بڕە پارەیەك بە دراوی بیانی و دانانی بۆ ئەم بانكە لەو هەژمارانەی كە بۆ مەبەستی گواستنەوەی دەرەكی بەكاردەهێنرێن و سوود / گەڕانەوە لەسەر ئەو باڵانسانە دەدرێت بەپێی ئەوەی ئەم بانكە بڕیاری لەسەر دەدات.
هەروەها بریتی بوو لە ئاسانكاری بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی كەرتی تایبەت لە ڕێگەی بانكە عێراقییەكان و دابینكردنی خواستی گواستنەوەی دەرەكی لە ڕێگەی بەهێزكردنی باڵانسی بانكی .
بانكەكە ئەوەشی خستەڕوو، دەرگای فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكە حكومییەكاندا بۆ خەڵك كراوەتەوە بەمەبەستی گەشتكردن (چارەسەركردن، حەج عومرە، خوێندن و هتد)
بانكی ناوەندی جەختیشیكردەوە، كەمكردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ سودمەند (خاوەنی كارت) كە بەكاریدەهێنێت لەكاتی گەشتكردن یان پارەدانی كڕینەكانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بۆ ئەوەی بەنرخی (1465) دینار بێت بەرامبەر دۆلار لەبری ( 1470) دینار بۆ دۆلار، هەروەها دۆلار دەفرۆشرێت بە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە بە نرخی ( 1455 دینار بۆ دۆلار لەبری (1460) دینار بۆ دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.