Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:30

نرخی 100دۆلار جارێكی دیكە لە 158 هەزار دینار نزیك دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 27-12-2022  نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆی عێراقدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 600 دینارە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینارە.
هاوكات بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر نرخی 100دۆلار بە 157 هەزارو 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا. 
سەر لەئێوارەی  دوێنێ نرخی دۆلار لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووە و نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 158 هەزار و 250 دینار.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.