حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەوەی ڕوودەدات لە ڕووی كاردانەوەی جددی لەسەر ئاستی ژیانی هاووڵاتیان بەهۆی كەمی نرخی دینار و بەرزبوونەوەی نرخ پێویستی بە ڕێكاری خێرا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی بەهای دینار بۆ ئەوەی كە بووە.
هەروەها دەڵێت: ئێمە دوو ساڵ لەمەوبەر هۆشداریمان دا لە دەرئەنجامەكانی بێبەهاكردنی دینار، سەرەڕای كۆدەنگیی فراكسیۆنەكان لەسەری، ئێستاش هۆشداری دەدەین لە دەرئەنجامەكانی درێژەدان بە سیاسەتی ئاوەڕۆی ئابووری وڵات.بەتایبەت كە داهاتی نەوت بۆ ساڵی ئێستای (2022 )150 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، كە یەكسانە بە كۆی داهاتی نەوتی سێ ساڵی 2015 و 2016 و 2017 لە سەردەمی شەڕی داعشدا.
دەشڵێت: ئەم زیادبوونە گەورەیەی داهات دەبێت لە بەرژەوەندی هاوڵاتی بێت نەك بارگرانی لەسەری.
هۆشداری لەبەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عێراقدا دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.