Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:35

له‌خولی ئوستوڕاڵیا وێستێرن یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مێلبۆرن ڤیكتۆر تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیا، یانه‌ی وێستێرن یونایتد پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی مێلبۆرن ڤیكتۆری میوانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای ئامای پارك له‌ شاری مێلبۆرن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی سیی و دوودا، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور، یاریزان نیكۆلای ستانلی یاریزانی وێستێرن یونایتدی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه‌ تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به‌ ده‌ یاریزان ته‌واوكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌داو له‌ هێرش و فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تا له‌ دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزان جۆشوا ڕیدسۆن گۆڵێكی بۆ وێستێرن یونایتد به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو ئه‌م گێمه‌ به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ به‌ سوودی میوانداره‌كان ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی وێستێرن یونایتد له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ ده‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مێلبۆرن ڤیكتۆریش به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.