Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:55

بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە كوشندەكان پێویستت بەم بڕە زەیتی زەیتون هەیە

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی ئەم دواییە دەركەوتووە كە گۆڕینی كەرە و چەورییە تێرەكان بە زەیتی زەیتون دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی و درێژكردنەوەی تەمەن .
توێژەران بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە نیو كەوچك زەیتی زەیتون دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و سییەكان و ئەلزەهایمەر و شێرپەنجە كەمترە.
نووسەری توێژینەوەكە و توێژەر لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد تی ئێچ چان، مارتا گواخ فیری دەڵێت: پەسەندكردنی خۆراكی بەهێز و پارێزەر پرۆسەیەكی ئاڵۆزە، بەڵام هێنانە ناوەوەی زەیتی زەیتون بۆ ناو خۆراكی ئێمە زۆر گرنگە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتێك پێویستە گرنگی بە كوالیتی خۆراك و شێوازی ژیان بدەین، كلیلەكە زیادكردنی زەیتی زەیتونە بۆ خۆراكەكە وەك بەدیلێك بۆ چەورییە ناتەندروستەكانی تر" بەپێی ماڵپەڕی "ریپۆرتەری یۆنانی".
گواچ-فێری لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: زەیتی زەیتون توخمەكانی دژە هەوكردن و دژە ئۆكسانی تێدایە.
زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییە تەندروستەكان وەك دژە ئۆكسێنەر و پۆلیفینۆل و ڤیتامینەكان، ئەمە جگە لە چەورییە تەندروستەكانی تاك نەتێر.
ئەنجامەكان..
توێژینەوەكە بریتی بوو لە شیكردنەوەی زانیارییەكانی 90 هەزار كەس كە لە سەرەتای توێژینەوەكەدا لە ساڵی 1990دا نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەیان نەبووە.
توێژەران لە ماوەی ساڵێكدا زانیارییان لەم بەشداربووانە كۆكردەوە و پێیان وتن كە هەر 4 ساڵ جارێك ڕاپۆرت لەسەر خووی خواردنیان بدەن.
ئەو بەشداربووانەی ڕۆژانە زیاتر لە نیو كەوچك زەیتی زەیتونیان خواردووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە كوشندەكانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 19 كەمتر بووە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 17% كەمتر بووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە ڕێژەی 29% كەمتر بووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە ڕێژەی 18% كەمتر بووە نەخۆشی كوشندە لە سییەكان.
توێژەران مۆدێلیان دروستكردووە بۆ ھاوشێوەكردنی كاریگەری كەسێك كە 3/4 كەوچكی چێشت كەرە و مایۆنیز و مارگارین لەبری زەیتی زەیتون بگۆڕێت و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو مامەڵەكردنە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی ئەگەری مردن بەهۆی هەر نەخۆشییەكەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.