بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەردۆستان و هاوڕێ و هەڤاڵانى و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی ڕۆشنبیری مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی جوانەمەرگ و فۆلکلۆر ناسی شاری هەولێر (شوان ساز) بەڕێوەچوو.
لە وتاڕێکدا پارێزگارى هەولێر دووبارە پرسە و سەرەخۆشى لە هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى کرد و تیشکی خستەسەرئەوەی جوانەمەرگ هونەرمەند و فۆلکلۆرناسێکی بە توانا بوو، کە ئەگەر تەمەن ڕێگەی بدابا، بێشک ئەستێرەیەکى گەورەى شارەکەمان و وڵاتەکەماندا دەبوو.
شایانی باسه هونەرمەند "شوان ساز" ، چله رۆژ لهمهوبهر بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دواییكرد.
ئا- كامران
چلەی ماتەمینی هونەرمەند و فۆلکلۆرناس "شوان ساز" بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.