به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان، قه‌دێكی زیادی هه‌یه له جومگه‌ی ئه‌ژنۆ دا هه‌ندێ جار به هۆی زه‌بره‌وه یان ده‌بێته هۆكاری ژان و قرته قرت.
له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه " د. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا كافرۆشی - پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان" ده‌ڵێت" هه‌ركه‌سێك ئه‌م جۆره نهخشۆشییهی هه‌بێت ،ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێت هۆی درووستبوونی داخوورانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، دڕانی كركراگه به‌هۆی سووڕانی ئه‌ژنۆ هه‌مان نیشانه‌ی هه‌یه".
د. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا كافرۆشی جه‌خت له‌وه ده‌كاته" ئه‌و نه‌خۆشانه،زوو سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن".
له باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی د. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا به ده‌رمانی دژه هه‌وكردن و ڕاهێنانی تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا به نه‌شته‌رگه‌ری نازوور قه‌ده‌كه لێده‌كرێته‌وه".
ئا- كامران
هۆكاری قرته قرتی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ چییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.