Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:35

لە قەڵادزی هاووڵاتییەك كوژرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین  بڵاویكردۆتەوە كە كەمێك پێش ئێستا هێزەكانمان ئاگاداركرانەوە بەبوونی تەرمێك لە قەڵادزێ لە نزیك شەقامی 60 مەتری.
پاش گەیشتنی تیمەكانی پۆلیسی بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوتووە كە  هاووڵاتیەك بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) لە  ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1973، كوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێكاری بۆ تەرمەكەی كرا، دەركەوت شوێنەواری 5 فیشەكی چەكی جۆری كڵاشینكۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.
هەروەها پۆلیسی راپەرین دەڵێت: تیمی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر لە شوێنی ڕووداوەكە ژمارەیەك قاوەنی كڵاشینكۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
پۆلیس دەشڵێت: بە وتەی كوڕی تاوانلێكراو ، باوكی كێشەی لەگەڵ كەسدا نەبووە و ناشزانن كێ كوشتوویەتی.  


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.