پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز توركی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه27ی12ی2022، لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی ئاشتی، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ب. هـ. ک.)، بەڕەگەز تورک دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (453) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.