Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:16

ڕكابه‌ریيه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو له‌ مه‌غریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ هه‌ردوو شاری ره‌بات و ته‌نجه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 جامی جیهانی یانه‌كان ساڵانه‌ به‌ به‌شداری حه‌وت یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ره‌كانی جیهان ساز‌ده‌كرێت، یانه‌ به‌شداربووه‌كان بریتین له‌ یانه‌ی ویداد کازابلانکا وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتی میواندارو یانه‌ی ئەهلی میسری پاڵەوانی ئەفریقیاو یانه‌ی ڕیالَ مەدریدی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی پاڵەوانی جامی لیبه‌رتادۆرێسی ئه‌مه‌ریكای باشوورو یانه‌ی هیلالی سعودیی پاڵەوانی ئاسیاو یانه‌ی سیاتڵ ساوندێرزی ئه‌مه‌ریكی پاڵەوانی کۆنکاکاف و یانه‌ی ئۆکلاند سیتی نیوزله‌ندی پاڵەوانی ئۆقیانووسیا.
 یا‌ریه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات ئه‌مه‌ بۆ سێیه‌مین جاره‌ وڵاتی مه‌غریب میوانداری ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا له‌ ساڵانی دووهه‌زاروسێزده‌و دووهه‌زاروچوارده‌ میواندری هه‌مان پاڵه‌وانێتی كردووه‌، به‌پێی خشته‌ی فیفا شاری تەنجە میوانداری دوو یاریی پێش کۆتایی دەکات و یاریی کۆتاییش لە شاری ڕەباتی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.