Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:34

یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن: هاجیمی مۆریاسو لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی وڵات بەردەوام بێت

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباس لە وڵاتی ژاپۆن ئاشكرایانكرد كە یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن بڕیاریداوە هاجیمی مۆریاسو لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.
 ئەویش دوای ئەوەی ڕابەرایەتی هەڵبژاردەكەی كرد لە ڕكابەریەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست و دووی قەتەر كە لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا تیپی سامۆرای لە هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو ئیسپانیای بردەوەو بە پلەی یەكەمی گڕوپی پێنجەم گەیشتە قۆناغی شازدەو لەم قۆناغەش بە جیاوازی لێدانەكانی یەكلایی كەرەوە بە كڕواتیا دۆڕاو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
 ئاژانسی كیۆدۆی ژاپۆنی بڵاوی كردەوە كە ئەنجوومەنی یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن ڕەزامەندی نیشانداوە مۆریاسو لە پۆستەكەی بەردەوام بێت، ئەویش بەهۆی لێهاتوویی ڕاهێنەرەكەو كەسایەتی بەهێزی كە بۆتە جێگای پێزانینی ژاپۆنیەكان، مۆریاسوی تەمەن پەنجاوچوار ساڵ لە ساڵی دووهەزاروهەژدەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆنەو دەبێتە یەكەم ڕاهێنەر لە مێژووی ئەم هەڵبژاردەیە كە لە دوای یارییەكانی جامی جیهان لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.