Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:31

بانكی ناوەندی عێراق بەهای دۆلار داده‌بەزێنێ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سیشەممە دەستەی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق كۆبووەوە و باسیان لە كاردانەوە و نیشاندەرەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكان كرد.
بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت: سەرجەم مەرجەكانی بازرگانی دەرەكی (بۆ مەبەستی كریدت یان گواستنەوەی بەڵگەنامەیی بە نرخی فەرمی (1465) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەبێت و بۆ حەواڵەكردنیش (1470) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەبێت.
هەروەها بانكی ناوەندی عێراق داوا لە بازرگانان دەكات ڕاستەوخۆ پێداچوونەوە بە بانكەكاندا بكەن و پەنا بۆ دەڵاڵ و گەمژەكان نەبەن بۆ ئەوەی خۆیان بە كۆمیسیۆن و خەرجی ناڕەوا لە هاوردەكردنیان وەرنەگرن.
 بانكی ناوەندی داواش لە بانكەكان دەكات كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئاسانكاری و خێراكردنی ڕێكارەكان بۆ كڕیارەكانیان لە ئەستۆ بگرن بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنیان بە دارایی بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە یاساییەكان.
 هەر ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مستەفا غالب مەخەیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كۆبووەو تاوتوێی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریان كرد.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، سودانی
داوای لە بانكی ناوەندی كردووە سەقامگیری گشتیی نرخەكان و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەدەستبهێنێت، بەگوێرەی ئەو ئەركانەی لە ماددەكانی (3 و 4)ی یاسای بانكی ناوەندی عێراقدا هاتووە.
هەروەها سودانی جەختی لە هەنگاوەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتیان لە ڕێگەی كڕینی بە كارتی ئەلیكترۆنی كردۆتەوە. 
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكاندا گەیشتە 160 هەزار دینار و دوای كۆبوونەوەكەش نرخەكەی گەیشتە 158 هەزار دینار.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.